بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد ئیسلامی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی هاوبەش لەگەڵ ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی وتی: ئەم دیدارە نیشانەی پێوەندی ئێران و ئاژانسە. پێوەندییەکان، هاتوچۆکان و ڕاپۆرتەکان ئەبێ ببێتە هۆی دڵنیایی.
ناوبراو درێژەی دا: ئەبێ بتوانین پێوەندیمان لەگەڵ ئاژانس بپارێزین بە بێ دزەی هۆکارگەلێک کە دەبنە هۆی تێکدانی پێوەدنییەکان. بە شێوەیەک کە هاوکارییەکە سەقامگیر بێت و بەردەوام ئاژانس بتوانێت ئەرکەکانی هەمبەر بەرنامەی ناڤۆکی ئێران جێبەجێ بکات.
لە درێژەدا ڕافائێل گرۆسیش بە دەربڕینی خۆشحاڵی لە هاتنی بۆ ئێران وتی: ئامادەین کارەکان ببەینە پێشەوە.
گرۆسی وتی: شەوی ڕابردوو سەبارەت بە هاوکاری زانستی و تەکنیکی نیوان ئێران و ئاژانس لەگەڵ محەمەد ئیسلامی گفتوگۆم کرد.
ئیسلامی بە ئاماژە بە ئەگەری دەرکردنی بڕیارنامە لە دژی ئێران ڕایگەیاند: ئێران بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی خۆی کە بەتواوەتی ڕوونە پاداگرە و بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆی لەگەڵ هیچ شتێکی دیکە ناگۆڕێتەوە.
هەروەها وتیشی: دەمانەوێت بۆ دڵنیا کردنەوەی ئاژانس هەنگاوگەلێک هەڵبگرین و ئیزن نادەین ئەو پێوەندییە بچێتە ژێر پرسیارەوە.
گرۆسی : لە دزەی ڕاپۆرتە شاراوەکان بێ هیوان دەبم
گۆرسی لە درێژەدا لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە دزەی ڕاپۆرتەکانی ئاژانس پێش لە بڵاو بوونەویە فەرمیان وتی: پێش لە هەموو شتێک ئەوە بڵێم کە بە بڵاو کردنەوەی ئەو ڕاپۆرتانە بێ هیوا دەبم. ڕاپۆرتەکان لە بەردەست هەموو ئەندامەکاندایە و منیش ناتوانم هەر هەموویان چاوەدێری بکەم بۆیە بەرگری لێوە ناکەم.
ئیسلامی ڕاشیگەیاند: هەروا کە لە ڕاپۆرتەکانی گرۆسی هاتووە ئێمە پیتاندنی سەرووی 60 لەسەدمان نەبووە.
گرۆسی : ڕێککەوتنی ئێمە یارمەتیدەری بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دەبێت
ناوبراو درێژەی دا: دانوستانەکانی بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی لە دەستووری کاردایە و درێژە دەدرێت و ئاڵبەت ئەو کارە کە ئێمە ئەنجامی دەدەین و ڕێککەوتنێک کە بڕیارە پێی بگەین، دەبێتە یارمەتیدەری بووژانەوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی.
Your Comment